رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت ، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێ کرا .
رێكخراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوای 3 مانگ له‌سێداره‌دانى ئه‌و 2 هاوڵاتیه كورده له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو هه‌واڵه‌كه له‌میدیا راگه‌یاندرا .
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو جێبەجێ کرا .
راشیدهگهیهنن ، ناسنامەی یەکێک لەو بەندکراوانە، مەسعود نەزەری تەمەن 23 ساڵ و کوری فازڵ ڕاگەیەندراوە کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە کە هەمان ڕۆژ، لاوێکی دیکە بەناوی فەرهاد ئەکبەری کوڕی حەیدەر لە سێدارەی دراوە، ناوبراو لە کاتێکدا تەنیا 15 سال و9 مانگ تەمەنی هەبووە، بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.