Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 13:09

حکوومه‌ت وه‌ک به‌ڵێنامه‌ فۆڕمێک به‌ فه‌رمانبه‌ران پڕده‌کاته‌وه‌ که‌ نابێت ببنه‌ شۆفێری تاکسی

دوای وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوای وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌، له‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ فۆڕمێك وه‌ك به‌ڵێنامه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران پڕ كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ نابێت به‌ ھیچ شێوه‌یه‌ك ببنه‌ شۆفێری تاكسی.

بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاری تاكسی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیار و رێنماییه‌كی ده‌ركرد، به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ كاركردنی شۆفێری تاكسی له‌ فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت قه‌ده‌خه‌ كرا و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانیش ھه‌نگاویان به‌و ئاراسته‌یه‌ ناوه‌.

بڕیاره‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی كاری تاكسی له‌ فه‌رمانبه‌ران به‌ تایبه‌ت ھێزه‌كانی ناوخۆ له‌ سه‌رتاسه‌ری ھه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت .

سه‌رچاوه‌ / كوردستان 24

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.