به‌درێژی مێژوو سه‌گ به سیفه‌تی وه‌فاداری ناسراوه، هه‌ر بۆیه جگه شوانه‌كان له كاتی له‌وه‌ری مه‌ڕه‌كانیان هه‌رده‌م سه‌گه‌كان له خۆیان ده‌بن ،ئه‌مه‌جگه له پاسه‌وانی به تایبه‌تی شه‌وان وه‌ك ئێشكگرێك بۆ مه‌ڕه‌ومه‌ڵات.
به‌ڵام له وڵاتی كوێت، ئه‌مڕۆ ناوی سه‌گه‌ك له‌گه‌ڵ ناوی گه‌نده‌ڵكاران و خیانه‌تكاران هات، دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی كوێت راپۆرتێكی له‌ژێر ناونیشانی "سه‌گه‌كانی گومرگ گه‌نده‌ڵن و مادده هۆشبه‌ره‌كان و ته‌قه‌مه‌نی بۆن ناكه‌ن" بڵاوكرده‌وه.
تۆ بڵێت "به‌ڕاستی" سه‌گه‌كانی كوێت له سه‌گه‌كانی تر گه‌نده‌ڵترن؟
له راپۆرتی رۆژنامه كوێتییه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و سه‌گه پۆلیسییانه‌ی كه به به‌های زیاتر له نیو ملیۆن دیناری كوێتی كڕاون و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له گومرگه‌كان به‌كاری دێنن، چه‌ند جارێك سه‌ركه‌توو نه‌بوون له ئاشكراكردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان".
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كوێت ئه‌م هه‌واڵه‌یان قۆسته‌وه بۆ باسكردنی گه‌نده‌ڵی له وڵاته‌كه‌یان و به نه‌خۆشییه‌كی درمیان ناونا كه سه‌گه‌كانیشی گرتۆته‌وه.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.