خانمه ناوبژیوانی فه‌ڕه‌نسی، ستێفانی فراپارت ده‌بێته یه‌كه‌م ئافره‌ت كه یاریه‌كانی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌بات
فراپارتی ته‌مه‌ن 35 ساڵ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌میان و ستراسبۆرگ له هه‌فته‌ی سیی و چواره‌می خولی پله یه‌كی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌بات كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م ئه‌زموونی ئه‌م خانمه له ململانێكانی لیگاوه‌ن، فراپارت له ساڵی دووهه‌زاروچوارده بووه یه‌كه‌م ناوبژیوانی ئافره‌ت كه یاریه‌كانی خولی پله دووی فه‌ڕه‌نسای به‌ڕێوه‌برد، له‌م وه‌رزه‌شدا له سێزده یاری خولی پله دووه‌كان و جامی فه‌ڕه‌نسا كاری ناوبژیوانی كردووه
واش بڕیاره ئه‌م خانمه ناوبژیوانه یاریه‌كانی مۆندیالی ئافره‌تان به‌ڕێوه‌ببات كه هاوینی ئه‌مساڵ له فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامده‌درێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.