ئه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه كه كۆنترۆین شوێن پێی مرۆڤ له كیشوه‌ری ئه‌مریكا، ئه‌و شوێن پێیه‌یه كه نۆ ساڵ پێش ئێستا له وڵاتی شیلی دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و وتاره‌ی له گۆڤاری PLOS ONE زانستی بڵاوكراوه‌ته‌وه، زانایانی زانكۆی شیلی ئه‌نتاركتیك سه‌لماندیان كه ئه‌و شوێن پێیه‌ی مرۆڤ كه له ساڵی ٢٠١٠ دا له ناوچه‌ی شوێنه‌واری پیلاوكۆل شاری ئۆسۆرنی چیلی دۆزراوه‌نه‌وه كۆنترۆین شوێن پێی مرۆڤه له كیشوه‌ری ئه‌مریكا.
ئه‌و شوێن پێیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ١٦ ھه‌زار ساڵ پێش ئێستا و چه‌ندین ساڵه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنرێت ئه‌و شوێن پێیه ھی ئاژه‌ڵه یان مرۆڤ.
ھاوكات درێژی ئه‌و شوێن پێیه ٢٣ سانتیمه‌تره و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه له‌وانه‌یه ھی كه‌سێكی پێگه‌یشتوو بێت.
به‌پێی ئه‌و ھه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی شیلی بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌شداربووی لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانكۆی شیلی ئه‌نتاركتیك، په‌لانتۆلۆگ كارین مۆرێنۆ له میانی به‌شداریكردنی له پرۆگرامێكی رادیۆیی گوتوویه‌تی: "پاشماوه‌ی مرۆڤی پێش ١٥ ھه‌زار و ٦٠٠ ساڵمان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌ی پیلاوكۆل كۆنترۆین مرۆڤی كیشوه‌ری ئه‌مریكای لێ بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.