Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:25

ئه‌لبومی "ئای دڵ" بڵاوکراییه‌وه‌

له‌ ٨ تراك پێكهاتووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ تارانی پایته‌خت، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و لایه‌نگران و هۆگرانی مۆسیقا، ئه‌لبومی "ئای دڵ " به‌ ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی كورد "عادڵ نادری" و مۆسیقای "ئارمین قه‌یتاسی" بڵاو كراییه‌وه‌.

له‌مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی  له‌ ئه‌لبومی "ئای دڵ " به‌ ده‌نگی هونه‌رمه‌ند "عادل نادری" و مۆسیقای "ئارمین قه‌یتاسی" له‌ تاران به‌ڕێوه‌ چوو،كۆمه‌ڵێك له‌ هونه‌رمه‌ندان و هۆگرانی مۆسیقای كوردی به‌شداری بوون له‌ هۆڵی "سوڕنا" به‌ڕێوه‌چوو و  چه‌ندین گۆرانیبێژ ئاماده‌ بوون.

شایانی باسه‌ "عادل نادری" هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كوردستانی پاش ١٢ ساڵ، سێهه‌مین ئه‌لبومی به‌ ناوی "ئای دڵ" بڵاوكرده‌وه‌، له‌ ٨ تراك به‌ شێوه‌زاره‌كانی سۆرانی، كه‌ڵهۆڕی، هه‌ورامی و كرمانجی پێكهاتووه‌.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران

 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.