نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: بڕیاری هاتنی شاندی عێراقی به‌رزده‌نرخێنین و سازدانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بڕوابوونمان به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گفتوگۆ.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی حكومه‌تی عێراقی كه پێكهاتبوون له ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌رپرس كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: بڕیاری هاتنی شاندی عێراقی به‌رزده‌نرخێنین، سازدانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بڕوابوونمان به چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان به گفتوگۆ، ده‌بێ هه‌موو پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ڕێی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: ده‌بێ پرسه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مانی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ربكرێن، بڕوامان به هاوبه‌شی درووستكردن و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی و به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت هه‌یه.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: برایانی ئێمه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له حكومه‌تی فیدراڵیدان، رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان .
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كخستنی ڕسومات هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ بهچوارچێوهكردنی سیاسه‌تی هاوبه‌ش، ئه‌ركی ئێمه‌یه به گیانێكی هاوبه‌ش ئه‌م ئاسته‌نگانه تێپه‌ڕێنین و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.