شاندێكی باڵای پارتی به‌شداری سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له پرسه‌ی خانه‌واده‌ی به‌رێزان مسته‌فا سید قادر و شێخ جه‌واد و شێخ حسام ا‌لدین و شێخ غه‌فوریان له ڕانیه كرد.
شانده‌كه‌ی پارتی پێك هاتبوون له هه‌ریه‌ك له فازڵ میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان و سیداد بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی و عارف ته‌یفور و زه‌عیم عه‌لی و كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، به یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كادیرانی لقی 11ی پارتی.
له میانه‌ی به‌شداری كردنیان له پرسه‌كه شانده‌كه‌ی پارتی به‌ناوی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی پرسه و سه‌ره‌خۆشییان به خانه‌واده‌ی قوربانیانی كاره‌ساتی ئێواره‌ی هه‌ینی رێگای نێوان دوكان - رانیه راگه‌یاند.
شایه‌نی باسه ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی ڕانیه- دوكان 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 5 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.