Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 15:33

سه‌رۆک بارزانی پێشوازی له‌ کونسوڵی نوێی ئیمارات له‌ هه‌ولێر دەکات

ناوبراو سڵاوی سه‌ركردایه‌تی سیاسی وڵاته‌كه‌ی به‌ سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یه‌كشەممە‌ 28ـی4ـی2019 سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم سه‌عید كونسوڵی نوێی وڵاتی ئیمارات له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا، كونسوڵی نوێی ئیمارات، سڵاوی سه‌ركردایه‌تی سیاسی وڵاته‌كه‌ی به‌ سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و پێزانینی بۆ ئارامی و سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا.

كونسوڵی نوێی ئیمارات له‌ هه‌ولێر، به‌ناوی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، سوپاسی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان كرد، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئیمارات به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ یارمه‌تیدان ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی سوپاسی كونسوڵی نوێی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و وێڕای ئاماژه‌دان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا جه‌ختی له‌ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئابووری و كولتووریی نێوان ئیمارات و هەرێمی كوردستان کردە‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.