Erbil 38°C سێشەممە 08 ئەیلوول 15:22

سەنتەری فەلەکناسی جیهانى:  6-5-2019، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان ده‌بێت

له‌ هه‌رێمى كوردستانیش لیژنه‌ى بینینى مانگ كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


سەنتەری فەلەکناسی جیهانى له‌ راگه‌یندراوێكدا، ئاشكراى ده‌كات كه‌ رۆژی دووشەممە 6ـ5-2019، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان ده‌بێت.

سەنتەره‌كه‌ کە بارەگاکەی لە ئیماراتە راشیگەیاندووە، لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامیدا، سەرەتای مانگی  شەعبان رۆژی یەکشەممە 7-4-2019 بوو، كه‌واته‌ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 5ـی ئایار مانگی شەعبان کۆتایی دێت و رۆژى دواتر یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان ده‌بێت.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندووه‌ ، كه‌ ئێوارەی رۆژی 4-5-2019، لیژنەی بینینی مانگ له‌ هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و بریار له‌سه‌ر دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز ده‌دات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.