عوسمان ئۆجه‌لان رایده‌گه‌یه‌نێت "په‌كه‌كه سه‌رۆك و سیاسه‌تی نییه و سه‌ركردایه‌تیی قه‌ندیلیش ره‌وایه‌تیی نه‌ماوه".
عوسمان ئۆجه‌لان، سیاسه‌تمه‌دار و برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبەری بەندكراوی پارتیی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان 24دا گوتی" ئه‌وانه‌ی ئێستا له قه‌ندیلن، ناتوانن سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه بكه‌ن".
گوتیشی" له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سه‌ركردایه‌تیی قه‌ندیل رێگه‌ی نه‌دا په‌یامی ئۆجه‌لان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت".
ئاماژەی بەوەشدا" پەكەكە بە شێوەیەكی ئازادانە كار ناكات، ھەرشتێك لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئەواندا نەبوو، دەیانەوێت بە فشار و ھەڕەشە بیخەنە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان، بۆیە سەركردایەتیی قەندیل رەوایەتیی نییە و رێگەنادەن بیروبۆچوونی سەرۆكەكەیان بگاتە گەل".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.