ئه‌مشه‌و مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا له‌رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر گەیشتە هه‌رێمى كوردستان و له فرۆكه‌خانه‌ى هەولێر لەلایەن نێچرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی لێ‌کرا.
بریاره مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا له‌گه‌ل به‌رپرسانى بالاى سیاسی هه‌رێمى كوردستان كۆبێته‌وه‌و پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و هەولێر و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
تێزانین دره‌نگانی شه‌وی رابردوو مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته به‌غدا و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ هاوشانه عێراقییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا مەولوود چاوشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاند، كه دوای بەغدا سەردانی بەسرەو هەولێر دەکەین و راشیگه‌یاند" له به‌سڕه كونسوڵگه‌ری ده‌كه‌ینه‌وه. به‌هۆی شه‌ڕی داعش ناچاربووین کۆنسوڵخانەی مووسڵ دابخه‌ین، بۆیه دوای به‌سره هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی کۆنسوڵخانەی مووسڵ. رێكاره یاساییهكانیشمان پێشكه‌شكردووه بۆ كردنه‌وه‌ی کۆنسوڵخانەی نوێ له نه‌جه‌ف و كه‌ركووك".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.