له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له باره‌گاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى وه‌زاره‌تدا ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌زاره‌ت، كه پێكهاتبوون له سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌ت و ئه‌ندامانى بۆردى سه‌ربازیى وه‌زاره‌ت, له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و تیمى راوێژكارانی وڵاتانی هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆلۆنێل ویل به ئینفۆگرافیكێك پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به كاره‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی پێشكه‌ش كرد و روونكردنه‌وه‌ى پێویستى ده‌رباره‌ى ناوه‌ڕۆك و چۆنێتى پرۆژه‌كان خسته‌ڕوو, دواتر تیمى راپۆرتى ئاماده‌باشى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی راپۆرتى خۆیان نیشاندا‌و له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لى گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا. راپۆرته‌كه ده‌رباره‌ى یه‌كێك له پرۆژه گرنگه‌كانى ناو به‌رنامه‌و پلانى چاكسازیه‌و په‌یوه‌سته به پرنسیپه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى سه‌ربازییه‌وه. راپۆرته‌كه جێى بایه‌خى ئاماده‌بوان بوو, ده‌ستنیشانى به‌رزكردنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه كرا بۆ وه‌زاره‌ت به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى وه‌زیر و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌ت و, هه‌روها له‌باره‌ى میكانیزمى جێبه‌جێكردنه‌كه‌شى ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌زاره‌ت پێشنیاز‌و راسپارده‌ى خۆیان پێشكه‌ش به تیمى ئاماده‌باشى راپۆرته‌كه كرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆى پێویست له‌سه‌ر بنه‌ماو ته‌وه‌رو ئاراسته‌كانى پڕۆژه‌كانى چاكسازى كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر به‌ئه‌نجامگه‌یاندنیان كرایه‌وه.
له كۆتایی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پاڵپشتی خۆیان بۆ پڕۆسه‌و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی دووپات كرده‌وه, هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وامبوون له پشتیوانی خۆیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌ڕگه خسته‌ڕوو, دواجار لیوا دلێر میران به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازی ستایشى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى هاوپه‌یمانانى له به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى چاكسازى كرد و راشیگه‌یاند: به‌هه‌وڵ و هیمه‌تى هه‌موولایه‌ك و مكوڕى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌رخستن و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه دڵنیاین.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.