نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیم كرد.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی پرۆفیسۆر د. عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیم
به داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیممان پێگه‌یشت. پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز و هه‌موو كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانی ده‌كه‌ین، خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی شاد بكات و سه‌بووریتان بداته‌وه.
خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیم ته‌مه‌ن و ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی نه‌وه دوای نه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ته‌رخان كرد و خاوه‌نی په‌نجا ساڵ خزمه‌تی ئه‌كادیمییه كه جێپیه‌نجه‌ی دیاره و به‌و خزمه‌ته بۆ هه‌میشه له یاده‌وه‌ریی نه‌وه‌كاندا ده‌مێنته‌وه.
یادی به خێر و گیانی ئارام بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان
29/4/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.