Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 17:43

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی ئاراستەی سیاسەتمەداری کورد "کەمال بورقای" کرد

بەبۆنەی کۆچی دوایی برایانەوە
کوردستان TV
100%


بەبۆنەی کۆچی دوایی برایانەوە، سەرۆک بارزانی بروسکەیەکی سەرەخۆشیی ئاراستەی سیاسەتمەداری کورد کەمال بورقای کرد.

دەقی پرسەنامەکە:

بەڕێز کاک کەمال بورقای

بەدڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (مستەفا)ی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لەخوای گەورە داواکارم گیانی كاك مستەفا بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبوری بەخانەوادە و کەسوکاری بەڕێزتان ببەخشێت و دوا ناخۆشیتان بێت.

انا لله وانا الیه راجعون

مسعود بارزانی 
2019/4/29

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.