پۆلیسیی بەرگریی شارستانیی دھۆک ڕايدەگەیەنێت، لە زاخۆ کچێک لە ڕووباری خابوور خنکاوە.
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی دھۆک ڕایگەیاند" کاتژمێر 12 و 30 خولەکی نیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەمە 29/4/2019، تیمەکانمان لە ڕووداوێکی خنکان لە پردی (شەعبانیکێ)ی سەر ڕووباری خابوور لەنێو سەنتەری زاخۆ لە سنووری پارێزگای دھۆک ئاگادار کرانەوە، دوای گەیشتنی تیمەکانمان دەرکەوت کە کچێکی تەمەن 19 ساڵ خنکاوە.
گوتیشی" تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانمان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی، لە گەڕان بەردەوامن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.