پۆلیس له به‌ڕازیل تووتییه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات كه له "قاچاغ بردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان" كارده‌كات!
دوای هه‌ڵكوتانی پۆلیس بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ڤیلا ئیرما دۆلسی له باكووری به‌ڕازیل، باڵنده‌یه‌كی جۆری تووتییان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه له رۆژنامه‌كانی به‌ڕازیل هاتووه، ئه‌و تووتییه راهێنانی پێكراوه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی تاوانباران له‌كاتی به‌سه‌ردادانی پۆلیس بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ڤیلا ئیرما دۆلسی، هه‌ر جارێك پۆلیس نزیكی ئه‌و ناوچه ده‌بوونه‌وه ده‌ستبه‌جێ ئه‌م باڵنده‌یه هاواری ده‌كرد "دایكه، پۆلیس، دایكه، پۆلیس".
ئه‌و تووتییه كه‌ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، له رۆژی دووشه‌ممه 22ی ئه‌م مانگه ده‌ستبه‌سه‌ركرا، كاتێك پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی بازرگانیكردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
یه‌كێك له كارمه‌ندانی پۆلیس گوتی: "وادیاره زۆر به‌باشی راهێنانی پێكراوه، هه‌ركاتێك پۆلیس نزیك ده‌بوویه‌وه ده‌ستیكرد به هاواركردن"، رۆژنامه‌نووسێكی به‌ڕازیلی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تووتییه‌ی بینی رووبه‌ڕوو له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو گوتی، "باڵنده‌یه‌كی زۆر گوێرایه‌ڵه".
رۆژنامه‌نووسه‌كه ئه‌وه‌شی زیاد كرد: "تا ئێستا یه‌ك ده‌نگیشی ده‌رنه‌كردووه، زۆر بێده‌نگه".
پزیشكی ڤێتێرنه‌ری، ئه‌لیكسانده‌ر كلارك جه‌ختی كرده‌وه، تووتییه‌كه هیچ هاوئاهه‌نگییه‌كی ده‌رنابڕێت له‌گه‌ڵ پۆلیس و له‌مباره‌وه گوتی: "زۆرێك له ئه‌فسه‌رانی پۆلیس سه‌ردانیان كردووه، به‌ڵام هیچ ناڵێت".
په‌یامنێرێكی به‌ڕازیلی به‌ناوی گلۆبۆ، گوتی، "تووتی به‌قاچاغ بردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان"، راده‌ستی باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵی خۆجێیی كرا، نزیكه‌ی 3 مانگ له‌وێ به‌سه‌رده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی فێری فڕین بێت و، پاشان رزگار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.