Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:26

ئەردۆغان و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

ئەردۆغان و ترەمپ پرسی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ( ئێس-400)يان باسكرد
کوردستان TV
100%

رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداو تێیدا پرسی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ( ئێس-400) یان تاوتوێکرد.

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگه‌یاندوه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوه‌و تێیدا تاوتوێی پێشنیارێکی ئەردۆغانیان کردوه‌ لە بارەی پرسی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ( ئێس-400).

پێشتر واشنتن رایگەیاندبوو کڕینی ئەو سیستمی بەرگرییە دەبێتە هۆی لەدەستدانی مافی کڕینی فڕۆکەی جەنگی (F-35) کە پێشتر بریاربوو لە ئەمریکای بکڕێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.