Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 08:48

ئه‌و مه‌ترسیی و نه‌خۆشییانه‌ی هیچ که‌س و هیچ کات پێتان ناڵێن

جوانییه‌كانی "بووتاكس" كاتین و زیانی زیاتره‌
کوردستان TV
100%

ئا / شه‌هلا ره‌شید

له‌م ماوه‌یه‌دا بووتاكس كردن له‌ نێو ئافره‌تان یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین بابه‌ته‌كانی جوانكاری، كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دیانه‌وێت جوانتر و وروژێنه‌تر و گه‌نجتر به‌دیار بكه‌وون په‌نای بۆ ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها بۆ نه‌هێشتنی چوورچی روومه‌ت و گه‌وره‌كردنی هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی جه‌سته‌ په‌نای بۆ ده‌به‌ن. به‌ڵام ناشێ ئه‌وه‌ش له‌ بیر بكه‌ین له‌ په‌نای جوانكارییه‌كان بووتاكس هه‌ندێ نه‌خۆشی و مه‌ترسی بۆ سه‌ر جه‌سته‌ بوونیان هه‌یه‌، كه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی بووتاكس به‌كار ده‌هێنن بزانن، ناشێ ئه‌وه‌ش له‌ بیر بكه‌ین كه‌ ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی به‌ هۆی بووتاكسه‌وه‌ رووبه‌رووی مرۆڤ ده‌بنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودی ئابووری لێ ده‌بینن به‌ شاراوه‌یی ده‌هێڵدرێته‌وه‌.

له‌م نووسینه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێك له‌ مه‌ترسییه‌كانی بووتاكس بكه‌ین.

ده‌رزی بووتاكس

له‌ بنه‌مادا پێكهاته‌ی بووتاكس جۆره‌ ژه‌هرێكه‌ به‌ ناوی (بۆتۆلینۆم) كه‌ ژه‌هرێكه‌ ده‌بێته‌ هۆی ژه‌هراوی بوونێكی كوشنده‌یه‌ و ناوی (بۆتۆلیسم)ه‌، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م ژه‌هره‌ به‌ جۆرێكه‌ كه‌ ده‌توانێت سیسته‌می عه‌سبه‌ی مرۆڤ تێك بدات و ماسوولكه‌كانیش ئیفلیج بكات، به‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ژه‌هره‌ له‌ناو جه‌سته‌ هه‌موو ماسوولكه‌كان مه‌ترسی ئیفلیجیان له‌سه‌ر ده‌بێت و له‌ كۆتایشدا ده‌بێته‌ هۆی مردن. كاتێكیش بڕێكی كه‌می ئه‌و ژه‌هره‌ بۆ نه‌هێشتنی لوچ و چرچبوونی روخسار به‌كار ده‌هێندرێت بۆماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌بێته‌ هۆی ئیفلج بوون و له‌كار كه‌وتنی ماسوولكه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی بووتاكسی بۆ كراوه‌.

پرسیارێكی گرنگ ئایا بووتاكس ده‌بێته‌ هۆی ئیفلج بوونی ماسوولكه‌كانی روومه‌ت؟.

سه‌ره‌تا باسی مه‌ترسییه‌كانی درێژ خایه‌ن بووتاكس ده‌كه‌ین، ده‌بێ بزانین ئه‌و مادده‌ییه‌ی بووتاكس هه‌مان مادده‌ ژه‌هراوییه‌یه‌ كه‌ ناوی ( بۆتۆلینۆم) و به‌ كه‌مێك ده‌ستكارییه‌وه‌ و تێكه‌ڵ كردنی هه‌ندێك پێكهاته‌ی دیكه‌ درووست ده‌كرێت، دواتر له‌ رێگه‌ری درزی له‌شوێنی مه‌به‌ست و دیاریكراو ده‌درێت، ئه‌مه‌ ره‌نگه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك جوانی ببه‌خشێت و له‌ رووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه‌ به‌كار به‌ر دڵخۆش بكات، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی درێژ خایه‌ن ده‌بێته‌ هۆی ئیفلیج بوون یا له‌ كار كه‌وتنی ماسوولكه‌كان.

ده‌بێ بزانین به‌كار هێنانی بووتاكس بۆ هه‌ر شوێنێكی جه‌سته‌ ته‌نها بۆ ماوه‌ی 4 تا 6 مانگ كاریگه‌ری و جوانكاری ده‌بێت و دواتر ورده‌ ورده‌ ئه‌و شوێنه‌ی جه‌سته‌ كه‌ بووتاكسی بۆ كراوه‌ بۆ دۆخی پێش بووتاكس كردن ده‌گه‌رێته‌وه‌، ره‌نگه‌ هه‌ندێك جار له‌ دۆخی به‌ر له‌ بووتاكی كردنیش ناشیرینتر یا خرایتر بێت، له‌ كاتێكدا ئه‌و مادده‌یه‌ هه‌ر له‌نێو جه‌سته‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ و مه‌ترسی به‌رده‌وام ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن.  

بڵاوبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له‌ جه‌سته‌دا، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ره‌چاو نه‌كردنی شێوازی ته‌ندروستی و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زاوه‌‌و بڕی پێویستی بووتاكس ده‌بێته‌ هۆی مه‌ترسی زیادتر بۆ سه‌ر جه‌سته‌ تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه‌سه‌ به‌كار هێنه‌ره‌كه‌ رووبه‌رووی مردن ده‌كاته‌وه‌.

بۆ نموونه‌ بووتاكس كردنی ژێر چاو ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاو و هێزی بینین دروست بكه‌ن، هه‌ندێكجار ده‌شی ده‌ركه‌وته‌ مه‌ترسیداره‌كان كورت مه‌ودا بن، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌یان زۆر دێرژخایه‌ن ده‌بێت و كێشه‌ دروست ده‌كات.

زوورانه‌وه‌ و ووشك بوونی چاو له‌ دوای بووتاكس كردن دیارده‌یه‌كی زۆره‌ و مه‌ترسیداریشه‌.

ktv

زۆر جار به‌ كار هێنانی بووتاكس ده‌بێته‌ هۆی له‌ كار كه‌وتنی ماسوولكه‌كانی روومه‌ت، به‌ جۆرێك كه‌ جووله‌ كردن له‌ ده‌ست ده‌دات، واته‌ له‌ كاتی خۆشی و پێكه‌نین یا خه‌م هیچ جوله‌ و گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر روخساردا ناهێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نا كه‌ كه‌سه‌كه‌ حه‌ز نه‌كات ئه‌مه‌ له‌به‌ر بووتاكسه‌، كه‌ ده‌ماره‌كان له‌ یه‌ك ئاست راده‌گرێت و جوله‌ییان نامێنێت.

هه‌روه‌ها ئیلتیهاباتی پێست كه‌ به‌هۆی بووتاكسه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات مه‌ترسیدارن، ده‌شێ هه‌ندێك جار راسته‌وخۆ دوای بووتاكس ئه‌م ئیلتیهاباته‌ به‌دیار بكه‌ون، به‌ڵام هه‌ندێ جار ئه‌م ئیلتیهاباتانه‌ی به‌هۆی بووتاكسه‌وه‌یه‌ دوای چه‌ندین مانگ به‌ دیار ده‌كه‌ون، كه‌ دواجار مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌كار هێنه‌ر دروست ده‌كات تا رادده‌ی نه‌خۆشی مه‌ترسیداری پێست.

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.