باڵه‌كایه‌تی لانه‌كه‌ی شۆرش و قوربانیدان ، وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29-4-2019، له ڕێوڕسمێكی شایسته‌دا به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر و به‌به‌شداری به‌رپرسانی حكومی، پێشمه‌رگه و میوانان، مۆنیۆمێنتی (وه‌فایه‌ك بۆ ئهیلوول) له پردی ناوكێڵان، له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی كرایه‌وه، مۆنیۆمێنته‌كه كۆمه‌ڵی مانا‌و مهدللول له خۆدههگرێت كه گوزارشت له خه‌بات و خۆراگری ناوچه‌كه ده‌كات.
شایانی باسه مۆنیۆمێنتی(وه‌فایه‌ك بۆ ئهیلوول) له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌وه‌كانی ئهیلوول دروست كراوه.
سه‌رچاوه/ باس
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.