ئه‌مرۆ 2019/4/29 له دۆڵی ئاكۆیان - نزیك یاریگا له ژێر چاودێری قائمقامی قه‌زای رواندز , به‌شی رۆشنبیری و هونه‌ری رواندز به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا ئیدارییه‌كانی شاری رواندز و به به‌شداری چه‌ندین گروپی مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ركێ و خه‌ڵكی گونده‌كانی سنوری رواندز یازدهمین فێستیڤاڵی ( رۆژی رواندز ) به‌رێوه چوو .
رێوره‌سمی فیستڤاڵه‌كه له به‌یانی تا ئێواره به‌رده‌وام بوو چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر هونه‌ری و كلتوری نمایش كرا به‌م شێوه‌یه:
- ده‌ستپێك وته‌ی به‌خێرهاتن
- ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ سرودی ئه‌ی ره‌قیب
- وتاری لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی فێستیڤاڵ له‌لایه‌ن كاك به‌ختیار صباح پێشكه‌شكرا
- وتاری لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی فێستیڤاڵی و قائمقامیه‌تی قه‌زای رواندز له لایه‌ن به‌ریز كوێستان ئه‌حمه‌د پێشكه‌شكرا
- وتاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیر و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن دكتۆر سالار عوسمان پێشكه‌شكرا
- وتاری پارێزگای هه‌ولێر له لایه‌ن كاك تاهیر عبدالله جێگری پارێزگاری هه‌ولێر پێشكه‌شكرا
- پێشكه‌شكردنی گۆرانی ( رواندز - ته‌مه‌ن ) له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند وه‌لی دۆسكی
- گوڵبژێرێك له میوزیك و گۆرانی جیهانی و كوردی له لایه‌ن ئۆركسترای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین , میلۆدی و ئهێنج و دابه‌شكردنی مامۆستا ئامانج غازی .
- نمایشی چه‌ند تابلۆیه‌كی هونه‌ری له لایه‌ن گروپی هه‌ڵپه‌ركێی ئه‌ستێره‌كان
- گواستنه‌وه‌ی بوك و زاوا به ده‌ستوری كۆنی كوردهواری .
- كردنه‌وه‌ی پیشانگاكانی :
- پیشانگای فۆتۆگرافی مێژویی كه‌سایه‌تی شاكر مه‌جروم
پێنجه‌مین پیشانگای فۆتگرافهری سعید اسعد علی به سپۆنسه‌ری هه‌وارگه‌ی شنگلبانه‌ی گه‌شتیاری
- پیشانگای پۆسته‌ری هونه‌رمه‌ند رزگار فه‌قێ عه‌وڵا
- پیشانگای كورته چیرۆك له لایه‌ن مامۆستا یاسین برایم
- گه‌رانێك به نێو ڕهشماڵهكان و ئاشنا بون به كولتوری ناوچه‌كه
له‌گه‌ڵ چه‌ندین برگه و بابه‌تی دیكه‌ی هونه‌ری كه له ژێر رهشماڵهكان ئه‌نجامدرا .
هاوكات چه‌ندین پارچه هۆنراوه و گۆرانی شاد له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌هره‌مه‌ند پێشكهشران.
ئا/ سه‌عید فه‌تحی
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران








کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.