دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی راستی و دروستی گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌كات.
وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سكای نیوزی عه‌ره‌بی راگه‌یاندووه، ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌یان سه‌یر كردووه و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی راستی و درووستییه‌وه ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه شكستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق و سووریا لێدانێكی ستراتیژی و ده‌روونی بوو بۆ رێكخراوه‌كه، ئه‌وه‌ش له كاتێك دایه كه زانیان تووشی شكست ده‌بن و سه‌ركرده‌كانیان ده‌كوژرێن و به‌شێكیشیان له به‌ره‌كانی جه‌نگ هه‌ڵده‌هاتن.
وتیشی، تا ئێستا شهر له دژی داعش كۆتایی نه‌هاتووه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕ له دژی داعش به تایبه‌ت له عێراق و سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌ركرده‌كانیان ده‌گرن و راده‌ستی دادگایان ده‌كه‌ن.
پێشووتریش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا 25 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاشكراكردنی شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستنیشان كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.