دوێنێ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 29/4/2019ی زایینی له قه‌زای كۆیه و دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كۆیه و سه‌رپه‌رشتیاران و چه‌ندین به‌رپرسی حزبی و حكومی سه‌ردانی قوتابخانه‌ی باواجی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاوی له سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای كۆیه‌ی كرد.
له مه‌ڕاسیمێكدا په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری مامۆستا (عه‌بدولڕه‌زاق عه‌بدولقادر عه‌لی) هه‌ڵدرایه‌وه كه‌وا یه‌كه‌م به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی باواجی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو بووه له‌م سنووره و وه‌ك وه‌فایه‌ك له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایانی ئێستای ئه‌م قوتابخانه‌یه دروست كرابوو، دواتر له‌لایه‌ن قوتابیانی قوتابخانه‌كه چه‌ندین چالاكی و جۆراو جۆر پێشكه‌ش كرا.
له‌كۆتاییدا وه‌زیری په‌روه‌رده سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كۆیه و سه‌رپه‌رشتیاران و به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایانی قوتابخانه‌ی ناوبرا كرد و ڕێزگرتنی مامۆستایانی به ئه‌زموونی به كارێكی گرنگ وه‌سف كرد.
دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده به‌شداری پێشانگای كاره ده‌ستییه‌كانی قوتابخانه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ی كرد كه له (6) قوتابخانه پێك هاتبوون و تیایدا ده‌یان كاری ده‌ستی و سیرامیكی گه‌رم و سارد و دارتاشی و نووسین له‌سه‌ر ته‌خته و كانزا نیشانی ئاماده‌بووان درابوو. دكتۆر پشتیوان سادق سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی پێشانگه‌ی له نزیكه‌وه به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌كه به یه‌كه‌ی مامۆستایانی پیشه‌یی و قوتابییه‌كان دوا و تابلۆ و كاره ده‌ستییه‌كانی ته‌ماشا كردن و هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه هه‌رده‌م قوتابیانی كورد ئه‌م دهستڕهنگینییهیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و بتوانن به مێشكی كراوه داهێنان له حه‌ز و خواستی هونه‌ری خۆیان بكه‌ن.
پاشان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ ڕایگه‌یاند: دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ په‌یوه‌ندی به به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه هه‌یه و به‌پێی پێویستییه‌كان و پسپۆڕییان له قوتابخانه‌كاندا داده‌مه‌زرێن.
گوتیشی: پێش چوار ساڵ نزیكه‌ی 4 هه‌زار مامۆستامان به گرێبه‌ست دامه‌زراند و پێش له چه‌ند مانگێك زیاتر له 300 پله‌ی سهرپهرشتیاریمان وه‌رگرت و به دادپه‌روه‌ری و له تاقیكردنه‌وه‌دا درایه سه‌رپه‌رشتیاران كه پله‌یه‌كی زۆر گرنگه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێستاش بابه‌تی وانه‌بیژی به‌پێی پێویستی و له چ شوێنك پێویست بێت كاری بۆ ده‌كرێت، ئێمه وه‌زاره‌تی كار نین كه كار ببینه‌وه، ئێمه حیساب بۆ به‌رژه‌وندی خۆمان ده‌كه‌ین كه له كوێ پێویستمان به وانه‌بێژ هه‌بێت، به‌پێی پسپۆری به‌پێی ساڵی خزمه‌ت و ڕێزبه‌ندی كاری بۆ ده‌كه‌ین.
گوتیشی: بیگومان ئێستا وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده میلاكێكی زۆرمان هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی ده‌ستێكی گه‌وره‌مان نه‌خستووه‌ته نێو ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك به‌پێی رێنماییه‌كان به‌شه‌وانه‌ی خۆی هه‌بێت بیگومان زۆر له كیشه و گرفت كه‌م ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به مامۆستایانی گرێبه‌ستیش وه‌زیری په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: كه بودجه دابینكرا به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، كێشه‌كانی مامۆستایانی گرێبه‌ستیش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌و كێشانه زیاتر په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه نییه و په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هه‌یه.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا پشتیوان سادق هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: داوا له به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانی پارێزگا و قه‌زاكان ده‌كه‌م هه‌رچی خێرایه كاربكه‌ن بۆ پێدانی پاره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ له ناوچه‌كانی هه‌رێم كه ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی هونه‌ری و كارگێڕییه، ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌باره‌ی گۆڕانكاری له ئه‌زموونه‌كان وه‌زیری په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاری ته‌نها له ڕووی فۆرمه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و پیشكهوتووتر بووه بۆ نموونه پیش‌تر ته‌نها چوار جۆر پرسیار هه‌بوو ئێستا زیاتر له بیست جۆر پرسیار بۆ قوتابی و خوێندكاران له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی سۆمای تاقیكردنه‌وه وه‌زارییه‌كان هه‌یه له نێو هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان و ناوی قوتابی و كۆده‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌زموونه‌كانه‌وه تۆمار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ئاڵوگۆڕ و گزی له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان دروست نه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.