رینیت مایه‌ر، گه‌وره پشكنه‌ری رێكخراوی دژی توندوتیژی له‌سه‌ر گیانداران كارێكی هه‌ژێنه‌ری له باشووری ئه‌فریقیا ئاشكرا كردووه كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا دژ به گیانداران ئه‌نجام دراوه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی نیوزله‌ندا هێراڵد، مایه‌ر هه‌واڵی پێگه‌یشتووه كه چه‌ند شێرێك له نێو قه‌فه‌زی بچووك به‌ره‌و كێڵگه‌یه‌كی بچووك بینراون و هه‌رله‌و كێڵگه‌یه‌شدا له ماوه‌ی دوو رۆژدا 54 شێر سه‌ربڕدراون.
مایرز روونی كردۆته‌وه كه كێڵگه‌كه له‌لایه‌ن هه‌شت كه‌سه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێت و بۆ بازرگانی كردن به ئاژه‌ڵان به‌كاردێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بینیم كێڵگه‌كه به شێری سه‌ربڕاو داپۆشرابوو ، هه‌ندێكیان كه‌وڵكرابوون، به‌شێكی دیكه‌شیان چاوه‌ڕێی كه‌وڵكردن بوون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.