وه‌زیری په‌روه‌رده رایدهگهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانێكی باشی په‌روه‌رده‌ییمان ھه‌بێت پێویستمان به زیاتر له یه‌ك ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ھه‌یه تاوه‌كو بتوانین قوتابخانه‌كانمان ژینگه‌یه‌كی باشتر بێت بۆ پێگه‌یاندنی قوتابیان.
پشتیوان سادق دوای سه‌ردانێكی بۆ شاری سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ھه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگار و پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی رێزلێنان به چه‌ند كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت كه ده‌ستیان ھه‌بووه له دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كاندا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له رابردوودا كاری زۆری بۆ په‌روه‌رده كردووه، به نموونه له ساڵی ١٩٩١ له ھه‌رێم كه‌متر له ھه‌زار قوتابخانه و كه‌متر له ٢٠ ھه‌زار مامۆستامان ھه‌بووه، به‌ڵام ئێستا زیاتر له پێنج ھه‌زار و ٥٠٠ قوتابخانه‌و زیاتر له ١٨٠ ھه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌رمان ھه‌یه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گوتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانێكی باشی په‌روه‌رده‌ییمان ھه‌بێت پێویستمان به زیاتر له یه‌ك ملیار و نیو دۆلار ھه‌یه تاوه‌كو بتوانین قوتابخانه‌كانمان ژینگه‌یه‌كی باشتر بێت بۆ پێگه‌یاندنی قوتابیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.