له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ھێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان له ویلایه‌تی نه‌نگه‌رھار رۆژھه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، ٢٢ چه‌كداری داعش كوژران.
ویلایه‌تی نه‌نگه‌رھار راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیادا ئاماژه به‌وه‌داوه كه ھێزه ئه‌منییه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنێكیان دژبه رێكخراوی داعش له قه‌زای خویانی ئه‌نجامداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ٢٢ چه‌كداری سه‌ربه رێكخراوی داعش كوژراون، ھه‌روه‌ھا چوار حه‌شارگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی رێكخراوه‌كه خاپووركراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه دوو كه‌س به گومانی پێشكه‌شكردنی پشتیوانی به رێكخراوی داعش له ناوچه‌كه‌دا له لایه‌ن ھێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.