حكوومه‌تی ڤێنیزوێلا رایگه‌یاند، گرووپێك سه‌ربازی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵی كوده‌تایان ده‌ستپێكردووه و له هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی ههوڵهكهدان.
جێگری سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا بۆ كاروباری په‌یوه‌ندی، كولتوور و گه‌شتوگوزار، جۆرج رۆدریگێز له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، "گرووپێك سه‌ربازی راستڕه‌وی ناپاك كه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا كارده‌كه‌ن"، هه‌ستاون به ده‌ستپێكردنی هه‌وڵی كوده‌تا و له‌ئێستادا له‌هه‌وڵی سهركوتكردنیاندان.
هاوكات سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ كه خۆی وه‌ك سه‌رۆك راگه‌یاندووه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سێ خوله‌كی بانگه‌وازی له هاووڵاتییان و سه‌ربازان كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
گوایدۆ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ گرووپێك سه‌رباز له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی لا كارلۆتای كاراكاسی پایته‌خت تۆماری كردووه.
گرته‌كه ماوه‌كه‌ی سێ خوله‌كه و تیایدا گوایدۆ له‌گه‌ڵ گرووپێك سه‌رباز و لیۆپۆڵدۆ لۆپێزی چالاكی ئۆپۆزسیۆن كه له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ربوو له به‌رده‌م زرێپۆشێكدا ده‌رده‌كه‌وێت و بانگه‌واز له سه‌ربازان ده‌كات به مه‌به‌ستی پاراستنی ده‌ستوور بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
گوایدۆ گوتی: "بۆ هه‌ڵساندنه‌وه‌ی وڵات بۆ سه‌رپێی خۆی به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی، بانگه‌وازتان لێده‌كه‌م راپه‌ڕن. ئیدی كاتی هاتووه".
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ری ڤێنیزوێلا، دیۆسدادۆ كابێلۆ بانگه‌وازی كرد له هاووڵاتییان به مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له سه‌رۆكی وڵات، نیكۆڵاس مادورۆ له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی گردببنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.