ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و چەندین کەسایەتیی تری سەربازی ٢٥ـەمین گەڕی ئەکادیمیای سەربازی کۆتاییی هات.
ئەمڕۆ، سێشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩ لە شاری زاخۆی پارێزگای دهۆک ١٢٢ پیشمەرگە کە بە مەشقی زانستی سەربازی ڕاهێنرابوون پلەی ملازمی دووەمیان پێ درا.
لیوا نەزیر عاسم گۆران، ڕاگری کۆلێژی سەربازیی زاخۆ ڕایگەیاند، ئەم قوتابیانە لە (١/٨/٢٠١٨)ــەوە پەیوەندییان بە کۆلیژەکەمانەوە کردووە و بۆ ماوەی ٩ مانگ بە شێوەیەکی چڕوپڕ و لەسەر ئاستی پراکتیکی و تیۆری مەشقیان پێ کراوە. گوتیشی: "ئەم پیشمەرگانە زانیاریی باشیان لە سەر چەکی سەربازی وەرگرتووە.
کۆلێژی سەربازیی زاخۆ لە ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمانی سەرۆک بارزانی دامەزراوە، تا ئیستا ٦٤ خولی جۆراوجۆری کردووەتەوە و ٧٣٨٠ قوتابیی کوڕ و کچی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پێگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.