ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ریكا ئیخوان موسلمین وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنێت ئه‌وا له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و توركیا ئاڵۆز ببێت.
ساره سانده‌رز، وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نیشتیمانی و ڕابه‌رانی ناوچه‌كه‌دا گفتوگۆی كردووه و هه‌مووان نیگه‌رانن، ئه‌م ناساندنه‌ش له‌ڕێی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ناوخۆییه‌وه ڕێگا ده‌گرێته‌به‌ر.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا وه‌كو پشتڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز گوتی: له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا سه‌رۆكی میسڕ عه‌بدولفه‌تاح سیسی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن له 9 ی مانگی چواردا داوای له سه‌رۆك ترامپ كردووه ئیخوان موسلمین وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنێت.
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی گوتی: پێشنیاری ناساندنی ئیخوان موسلمین وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی مشتومڕی دروست كردووه له‌نێوان ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی و سه‌رۆك ترامپدا.
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ریكا ئیخوان موسلمین وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنێت ئه‌وا له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و توركیا ئاڵۆز ببێت. ئیخوان موسلمین په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیادا و دوای ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له میسڕ قه‌ده‌غه‌كران، زۆرێكیان هه‌ڵهاتن بۆ توركیا.
سه‌رچاوه- ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.