دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو حاكم گۆران له په‌خشی ڕاسته‌وخۆ دا ته‌قه‌ی له‌خۆی كرد، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان گوتی: به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه حاكم گۆران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
حاكم گۆران پێشتر له‌ڕێگه‌ی فیسبوكی خۆی ڕایگه‌یاندبوو كه خۆی ده‌كوژێت ، دوای هه‌وڵدانێكی زۆری چه‌ند گه‌نجێك بۆ په‌شیمانكردنه‌وه‌ی له خۆكوشتنه‌كه‌ی ، ئێواره‌ی دوێنێ حاكم گۆران له په‌خشی ڕاسته‌وخۆی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی چه‌ند گولـله‌یه‌كی له سكی خۆی دا‌و كه‌وته سه‌رزه‌وی و گه‌نجه‌كان به‌په‌له گه‌یاندیانه نه‌خۆشخانه .
شایانی باسه‌حاكم. گۆران له سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له یه‌كێك له چیاكانی كوردستان خۆی گۆشه‌گیر كرد بوو هه‌روه‌ك ڕایگه‌یاندبوو به‌مه‌رجی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌چیا دێته‌خواره‌وه.
دارِشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.