ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت ،ئافره‌تێكى لاوی خەڵکی شاری سنە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات دوێنێ سێشه‌ممه 30 ى 4 ى 2019 ئافره‌تێكى لاوی خەڵکی سنە لە ماڵی دایکی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رێكخراوه‌كه ده‌شڵێت ، ئه‌سرین پیرایش ته‌مه‌ن 25 ساڵ دایكی منداڵێكى 2 ساڵانیش بووه
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار به‌ڕێكخراوی هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه كه ئەسرین بە هۆی کێشەی خێزانی و کێشە لە گەڵ هاوژینەکەی خۆی کوشتووە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.