وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، رۆژی 27/4/2019 شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پزیشكیی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر رزگار عه‌لی عوبێدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری پزیشكی، سه‌ردانی به‌غدایان كرد ، سه‌ردانه‌كه تا رۆژی30/4/2019 خایاند‌و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌و دیدارێكیان سازدا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له سه‌ره‌تای شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پزیشكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو ستافێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌وه پێشوازییان لێكرا.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانان له به‌غدا تیایدا به‌شدار بوون، به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پزیشكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پزیشكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ند بابه‌ت و ته‌وه‌رێكی تایبه‌تی پزیشكی كرد و ئاماده‌یی خۆیان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولاو هه‌ر هاوكارییه‌ك نیشاندا ، له كۆتاییدا هه‌ردوولا هیوایان خواست كۆبوونه‌وه‌و هامه‌هه‌نگی نێوانیان به‌رده‌وام بێت.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له چوارچێوه‌ی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانیان له به‌غدا، شانده‌كه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان كرد‌و له‌وێ له‌لایه‌ن د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشوازییان لێكرا.
لە دیداره‌كه‌یاندا، كە ژمارەیەك پەرلەمانتار ئامادەی بوون، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق و سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای به گرنگ زانی و جه‌ختی له‌سه‌ر بەهێزكردنی پەیوەندی و كاری هاوبەش لە بواری ئەمنی و ئیداری و پزیشكی سەربازی و پێشخستنی پەیوەندی نێوان دەزگا سەربازییەكانی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرده‌وه.
شاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پزیشكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش خۆشحاڵی خۆیان به‌و دیدارە ده‌ربڕی و ، پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پزیشكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كاروباری بەشی پزیشكی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە و پرسی بریندار و كەم ئەندامانی پێشمەرگەی له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش خسته‌ڕوو، له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌یدا به پێویستی هه‌بوونی هاوكاری نێوان ده‌زگاكانی حكومەتی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه بتوانێ باشتر و زیاتر به‌ده‌نگ پێداویستی و چاره‌سه‌ری بریندار‌و كه‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگه‌وه بچێت و وه‌كو پێویست زه‌مینه‌و سه‌رچاوه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ پێشمه‌رگه دابین بكرێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.