Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 11:29

به‌ وێنه‌.. دوای سێ مانگ له‌ بێسه‌رو شوێن بوونی ته‌رمه‌که‌ی به‌ کوژراوی دۆزرایه‌وه‌

پاش توانه‌وه‌ی به‌فری چیاكه‌
کوردستان TV
#7
100%

ته‌رمی كۆڵبه‌ریكی خه‌ڵكی سه‌قز كه‌ سێ مانگ پێش له‌ كاتی ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران ڕێگای ون كردبوو، دۆزرایه‌وه‌.

به‌ پێى ڕاپۆرتێكی ڕێخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ ته‌رمی كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ ناوی”عه‌باس قادرزاده‌“  كه‌ خه‌ڵكی گوندی ده‌ره‌ئاویه‌ له‌ دوای سێ مانگ و توانه‌وه‌ی به‌فره‌كانی به‌رزاییه‌كانی نه‌نۆڕی بانه‌، به‌ كوژراوی دۆزرایه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ ناوبراو ڕێكه‌وتی 8/1/2019 له‌گه‌ڵ كاروانێكی دیكه‌ی كۆڵبه‌ران كه‌وتبووه‌ بۆسه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران و ڕیگای ون كردبوو، پاشان ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ كه‌ ڕێگایان ون كردبوو هه‌ر ئه‌و كات ته‌رمی دوو كه‌سیان به‌ ناوه‌كانی سامان ساڵحی خه‌ڵكی سه‌قز و محه‌مه‌د كه‌ریمی خه‌ڵكی بانه‌ كه‌ ڕه‌ق هه‌ڵاتبوون، دۆزرایه‌وه‌.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.