ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار له هێرشێكیدا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ناوچه‌ی دۆڵی چا له سنوری شاری كه‌ركووك فڕۆكه‌ی ئێف سی و پێنج به‌كارهێنا
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن بنكه‌ی ئاسمانیی ویلایه‌تی یوتا سه‌ربه هێزه‌كانی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژبه داعش له هێرشه‌كانیاندا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی داعش له كه‌ركوك و دیاله، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف سی و پێنج به‌كارهێناوه
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه دوو فڕۆكه‌ی ئێف سی و پێنج ئه‌ی سه‌ربه پۆله فڕۆكه‌ی راوچی سێسه‌د و هه‌شتا و هه‌شت و چوارسه‌د و نۆزده ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراون و هاوپه‌یمانی دژبه داعش له هێرشێكیاندا له ناوچه‌ی دۆڵی چا نێوان كه‌ركووك و دیاله به‌كاریان هێناوه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه هێرشه یه‌كه‌م ئه‌ركی فڕۆكه‌كانی ئێف سی و پێنج بووه و ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه فڕۆكه‌كان له پازده‌ی نیساندا ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی زەفرەی ئیمارات كراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.