Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 11:29

پارتی دیموکراتی کوردستان: کرێکاران ڕۆڵی گرنگ و کاریگه‌ریان له‌ بونیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ماندا هه‌بووه‌

له‌ جه‌ژنی جیهانی كرێكاراندا
کوردستان TV
#7
100%

له‌ په‌یامێكدا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 1ی ئایاری جه‌ژنی كرێكاران، پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان و جیهان ده‌كات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی(1ی ئایار)جه‌ژنی جیهانی كرێكاران گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین، هه‌میشه‌ رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری كرێكاران له‌ بونیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا مایه‌ی شانازی بووه‌و نكوڵی له‌و قوربانیدان و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌یان ناكرێ له‌و بواره‌دا، بۆیه‌ گرنگی و بایه‌خی كرێكاران له‌ خه‌بات و تێكۆشانی ره‌وایاندا به‌رده‌وام به‌رز ده‌نرخێنین.

به‌و بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌، وێرای پشتیوانی ته‌واومان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌ ره‌واكانیان و دابینكردن و فه‌راهه‌مكردنی ژیان و گوزه‌رانێكی شایسته‌ بۆ كرێكاران، داواكارین هه‌رده‌م شانبه‌شانی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیی به‌ گیانی به‌پرسانه‌ و دڵسۆزانه‌یان هه‌مان ده‌ست و بازووی بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بووژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بن تا به‌هه‌موو لایه‌كمان بتوانین زیاتر هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه‌ بنێین و مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دی بێنین.

جارێكی دیكه‌(1ی ئایار)جه‌ژنی جیهانی كرێكاران له‌ سه‌رجه‌م كرێكارانی كوردستان وجیهان پیرۆز ده‌كه‌ین..

مه‌كته‌بی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

30/4/2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.