Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:25

له‌ رۆژی جیهانی کرێکاراندا پێنج کرێکار گیانیان له‌ده‌ستداو 12ی دیکه‌یش برینداربوون

له‌ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكدا
کوردستان TV
100%

به‌پێی زانیارییه‌ به‌راییه‌كان له‌ ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ چالاییه‌كانی یه‌كی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌لبیستان سه‌ربه‌ پارێزگای مه‌ڕه‌ش-ه‌وه‌ به‌ره‌و ئورفا به‌ڕێكه‌وتبوو؛ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٢ی دیكه‌یش برینداربوون

پاسێك كه‌ ژماره‌یه‌ك كرێكاری هه‌ڵگرتبوو و به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ پیرۆزڕاگرتنی یه‌كی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران كه‌ له‌ لایه‌ن كۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیكاكانی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی كرێكاران و كۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیكاكانی فه‌رمانبه‌ران رێكخرابوو له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌لبیستان سه‌ربه‌ پارێزگای مه‌ڕه‌ش-ه‌وه‌ به‌ره‌و ئورفا به‌ڕێكه‌وتبوو له‌ رێگای بیره‌جیك-سروج خۆی كێشا به‌ ئۆتۆمبێلێكدا و پاشان وه‌رگه‌ڕا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.