هەفتەی داهاتوو ژمارەیەك وەزارەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان میكانزمێك بۆ سوودمەندانی تۆڕی چاودێریی خێزان دیاری دەكەن، بەرپرسێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیش ئاشكرای كرد،رەزامەندییان بۆ گێڕانەوەی مووچەی چاودێریی خێزان وەرگرتووە.
فوئاد سدیق بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "وەزارەت نووسراوێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە
لەبارەی دەستپێكردنەوەی مووچەی چاودێریی خێزان لە ھەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانیش بەرنامەیەكی رێكوپێكی لەو بارەیەوە ھەیە و ژمارەیەك وەزارەتیش تێدا بەشدارن، بەڵام لە وەزارەتی كارەوە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت".
دەشڵێت: هەفتەی داھاتوو بە فەرمی دەست بە پڕۆژەكە دەكرێت بۆ گێڕانەوەی مووچەی چاودێریی خێزان، ئێمە رەزامەندیمان وەرگرتووە بۆ گێڕانەوەی مووچەی چاودێریی خێزان و میكانزمێك دانراوە.
ههروهها گوتیشی : ئەمجارە ھەندێ رێوشوێن دەگرینە بەر و لە رۆژانی داهاتوو دەست بە ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی میكانیزمەكە دیاری بكرێت، تا بتوانین مووچەكە بگێڕینەوە بۆ ئەوانەی پێویستن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.