هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی قه‌زای كۆیه له كاتی كاركردندا به هۆی داڕمانی دیوارێكی كۆنه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كوڕێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵان به ناوی "پێرس سه‌فین عوسمان" له كاتی ڕووپێوی كردنی خانوێك دیوارێكی كۆن به‌سه‌ریدا ده‌ڕوخێت و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه پێرس كرێكار بێت و ده‌ڵێت: پێرس بۆ هاوكاری كردنی باوكی كه ئه‌ندازیاره چووه‌ته ئه‌و شوێنه و دواتر دیوارێكی كۆن به‌سه‌ریاندا ده‌ڕوخێت و به‌هۆیه‌وه خۆی گیان له‌ده‌ست ده‌دات و باوكیشی بریندار ده‌بێت.
شایه‌نی باسه ڕووداوه‌كه له نزیك گه‌ڕه‌كی شه‌وگێڕاوی قه‌زای كۆیه له‌و كاته‌دا ڕوویداوه، كاتێك كوڕه‌كه ویستوویوتی شیشه‌كان بچه‌قێنێت، دیوارێكی كۆن به‌سه‌ریدا ڕووخاوه و به‌هۆیه‌وه ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه و باوكیشی بریندار بووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.