له شاری "پۆیرتۆ پیناكسۆ"ی ویلایه‌تی "سۆنۆرا"ی مه‌كسیك له رووداوێكدا خه‌ریك بوو پیاوێك گیانی له‌ده‌ست بدا، پاش ئه‌وه‌ی تونێلێكی هه‌ڵكه‌ند بۆ سیخوڕیكردن به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌ی كه لێی جیابۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "بوخالابرا"، ژنێكی ته‌مه‌ن 58 ساڵی پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ده‌نگێكی نامۆی له‌ژێر خانووه‌كه‌ی بیست، به‌یارمه‌تی یه‌كێك له دراوسێكانی تونێلێكی بچووكی له‌ژێر خانووه‌كه‌ی دۆزییه‌وه و، پۆلیسی ئاگادار كرده‌وه كه "ئه‌رنۆڵدۆ گۆمێز"ی كۆنه مێردی، خۆی له‌ژێر خانووه‌كه‌ی شاردۆته‌وه.
پاش گه‌یشتنی پۆلیس، بینیان ئه‌رنۆڵدۆی ته‌مه‌ن 50 ساڵ له‌نێو تونێڵه‌كه گیری خواردووه و، به‌هۆی مانه‌وه‌ی له‌و شوێنه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر، توانای جووڵه‌ی نه‌ماوه.
تیمی فریاگوزاری توانیان ئه‌رنۆڵدۆ رزگار بكه‌ن و بیگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
شایانی باسه، ناوبراو دوای ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا به‌هۆی پێشێلكردنی بڕیاری دادگا كه نابێ له ته‌ڵاقدراوه‌كه‌ی نزیك بێته‌وه كه كاتی خۆی ئه‌وه ژنه به‌هۆی دڵپیسی له‌ڕاده‌به‌ری ئه‌و پیاوه داوای جیابوونه‌وه‌ی كردووه
Kurdistan CT سه‌رچاوه /
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.