Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 02:51

وه‌زیری به‌رگری بریتانیا له‌کاره‌که‌ی دوورخرایه‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ دزه‌كردنی زانیاری
کوردستان TV
100%

تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا، گاڤین ویلیامسن-ی، وه‌زیری به‌رگری به‌ڕیتانیا له‌كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌.

مه‌ی له‌ نامه‌یه‌كی نوسراودا بۆ ویلیامسن ده‌ڵێت: له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ دزه‌كردنی زانیاری  به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه‌ كه‌ تۆ به‌رپرسیاریت له‌ ئاشكراكردنی كۆمه‌ڵێك زانیاری كه‌ ڕێگه‌پێدراو نه‌بوویت بۆ ئاشكراكردنی. هیچ شیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی باوه‌ڕپێكراو نییه‌ بۆ ئه‌م دزه‌كردنه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: : زۆر پێویسته‌ ته‌واو متمانه‌م به‌ هه‌موو ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌م و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی بێت، مه‌ترسی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ته‌نیا خۆی و ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی به‌ڕیتانیا هۆكارن بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ جدییانه‌ی كه‌ ناومانه‌، هه‌روه‌ها هۆكارن بۆ ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ جدییه‌ی كه‌ داومانه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ویلیامسن له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ مه‌ی ده‌ڵێت: به‌ توندی ڕه‌تی ده‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ستم هه‌بووبێت له‌ هیچ دزه‌كردنێكدا و دڵنیام له‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی، بێتاوان ده‌رمده‌خات.

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.