سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: لێكتێگه‌یشتنی باش له نیوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و هه‌وڵێكی جیدیش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، له بواری ئه‌منیدا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه.
سه‌فین دزه‌یی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به دانوستاندن و هه‌یه و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.