ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ڤێنیزوێلا پلانی تۆكمه‌ی داڕشتووه تاكو دۆخێك یان سیناریۆیه‌ك به‌دی نه‌یه‌ت كه چاوه‌ڕوانكراو نه‌بێت.
پاتریك شاناهان ،جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی ڤێنیزوێلا ده‌كه‌ن و باسی له گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته كرد‌و گوتی، "له ڤێنیزوێلا كوبییه‌كان، رووسه‌كان و ره‌هه‌ندی تریش هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موو شتێك له میدیا‌و كه‌ناڵه‌كان روون نابینرێن. ئه‌مه رۆژژمێرێك نیه كه ئێمه كۆنتڕۆڵمان كردبیت. ئێمه له‌دۆخێكدایه‌ن كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی رووده‌ده‌ن، به له‌به‌رچاوگرتنی سوده‌كان ته‌كتیكه‌كانمان ده‌گۆڕێت و به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو وه‌ڵاممان ده‌بێت.
گوتیشی: هه‌وڵی ته‌واوو پلانی باش داده‌ڕێژین تاكو دۆخێك و سیناریۆیه‌ك نه‌یه‌ت پێش كه چاوه‌رێمان نه‌كردبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.