یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له گه‌ڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی لیڤه‌رپولی میوانی برده‌وه، یاریه‌كه له یاریگای كامپ نۆ له شاری بارسێلۆنا به‌ڕێوه‌چوو
یاریزانانی تیپی میواندار هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به فشارێكی توند بۆ سه‌ر گۆڵی ئه‌لیسۆن بیكه‌ری گۆڵپارێزی ڕێدز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد، تا له خوله‌كی بیستوشه‌شدا، لویس سوارێزی ئۆرگوایی گۆڵێكی بۆ بارسا تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی فشاره‌كانی بلاوگڕانا بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌ی و له خوله‌كی حه‌فتاوپێنجدا، لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی بارسا ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، پاشان مێسی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی هه‌شتاودوو به لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆماركرد
دواتر محه‌مه‌د سه‌ڵاح و هاوڕێكانی هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی گۆڵه‌كانیان دا‌و چه‌ند جارێكی هه‌ڕه‌شه‌یان له گۆڵی مارك ئه‌ندرێ تیرشتیگنی گۆڵپارێزی بارسا كرد، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی بارسێلۆنا به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات
سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتاییدا، لیڤه‌رپول له یاریگای ئانفیڵد میوانداری بارسێلۆنا ده‌كات
دوای یاری نێوان بارسێلۆناو لیڤه‌رپول له چامپیۆنس لیگ، ئێرنیستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند كه له زۆربه‌ی كاتی یاریه‌كه‌دا ئاستی هه‌ردوو تیپ له‌یه‌كتر نزیك بوو، هه‌ندێ كات بارسێلۆنا باشتر بوو و هه‌ندێ كاتیش لیڤه‌رپول
ڤالڤێردی گوتیشی، ئێمه به‌و پلانه‌ی دامانڕشتبوو، زانیمان چۆن به‌رگری ده‌كه‌ین و چۆنیش هێرش ده‌به‌ین، ڕاسته ئه‌نجامێكی باشمان تۆماركرد، به‌ڵام هێشتا هیچ شتێك یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌و نه‌وه‌د خوله‌كی دیكه‌مان ماوه له یاریگای لیڤه‌رپول كه ڕه‌نگه له‌وێش ئه‌ركمان ئاسان نه‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.