دانی ئه‌لڤێس یاریزانی هێڵی به‌رگری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی و هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل ره‌خنه له هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌یمار ده‌گرێت دوای ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی ناشرینی له‌به‌رامبه‌ر هانده‌رێك له دوای یاری كۆتایی جامی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدا
پاریس سانجێرمان له یاری كۆتایی جامی فه‌ره‌نسا به یانه‌ی رین دۆڕا، له‌كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پله‌ی دووه‌م نیمار له‌گه‌ڵ هانده‌رێك به‌گژیه‌ك داچوون
له‌مباره‌وه دانی ئه‌لڤێس به‌رگریكاری یانه پاریسیه‌كه له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند نه‌یمار كه‌سێكی سه‌رنج راكێشه، به‌ڵام زۆربه‌ی كات كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و دووچاری ده‌مارگیری ده‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هانده‌رێك له یاری كۆتایی جامی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامیدا، ئه‌لڤێس گوتیشی، نه‌یمار هاوڕێی منه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه هانی ناده‌م به‌ڵكو ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرم و زۆر جاریش له‌و كرده‌وانه‌ی په‌ند وه‌رده‌گرێت، بۆیه ئومێد ده‌خوازم جارێكی دیكه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته دووباره نه‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.