لهراگهیاندراوێگدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وهزارهتى ئهوقاف و كاروباری ئاینى ههرێمی كوردستان ڕێنماییه ئیدارییهكانى تایبهت بهمانگی ڕهمهزانى پیرۆزی راگهیاند بهم شێوهیه :
1.پێویستە هەموو چێشتخانە و گازینۆ و دوكان و بازاڕەكان ڕەچاوی پیرۆزی مانگی ڕەمەزان بكەن و هەستی ڕۆژوەوان بریندار نەكەن .
2.خواردن و خواردنەوە لە دام و دەزگا فەرمیەكان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا پێشكەش ناكرێت .
3.گشت دەزگاكانی ڕاگەیاندن بە تایبەت (بینراو) لە هەرێمی كوردستان پێویستە تابیەت مەمدی پیرۆزی مانگی ڕەمەزان لەبەرچاو بگرن بابەتێك پەخش نەكەن كە لەگەڵ گەورەیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان نەگونجێت .
4.ڕێنمایی پێویست بۆ مزگەوت و مامۆستایانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف بۆ كاروباری ئایینی دەرچووە پێویستە ناوەڕۆكی ڕێنماییەكان جێ بە جێ بكەن .
5.لەهەر بۆنە و مەڕاسیمێكی تایبەت بەم یادە لە پارێزگا و قەزا و ناحیەكاندا بەڕێوە بچێت , پێویستە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاكانی وەربگرێت .
6.داواكارین لە لایەنی پەیوەندی دار و یەكە ئیداریەكانی هەرێم , سەرپەرشتی و بەدواداچوون بۆ ئەم ڕێنماییانە بكەن .
رێنماییە شەرعییەكانی مانگی رەمەزانی پیرۆز بۆ سالًی 1440ك – 2019 ز
1- پابەندبوونی تەواو بە ئیمساكیەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كە لەلایەن لیًژنەی بالاًی فتوا پەسند كراوە.
2- وتارەكانی دوای نوێژی عەسر كاتەكانی چرو شەرعی و گونجاو بن و لە (20) خولەك زیاتر نەبێت، پێویستە مامۆستایان باس لە ئاسانكردنی ئەم مانگە بۆ هاووڵاتییانی هەرێم و كەمكردنەوەی بارگرانی نرخ و خەرجییەكان بكەن هەروەها پشتیوانی لە رۆڵی هێزی پێشمەرگەو هێزەكانی تری ئەمنی دووپات بكەنەوە كە بە زمانی بەرۆژووەوە پارێزەرو بەرگریكاری خاكی كوردستانن لە دەستی ناحەزان.
3- بۆ مەراسیمی نوێژەكان و تەراویح و وەعزەكان تەنها مایكرۆفۆنی ناو مزگەوت بەكاردەهێنرێت، جگە لە نوێژی جەژن و وتارەكانی رۆژانی هەینی.
4- كە باری پارشێو لە شەوانی رەمەزاندا بۆ ماوەی دیاریكراو بەپێی ناوەڕۆكی ئیمساكیە لە (4) تاكو(5) خولەك زیاتر نەبێت.
5- پاش بانگی عیشاو نوێژی تەراویح مزگەوتەكان دادەخرێن تا كاتی دەستپیكردنی پارشێو جگە لە شەوانی قەدری پیرۆز كە دەرگای مزگەوتەكان دەكرێنەوە.
6- تەنها پێش نوێژو وتارخوێن یان ئیمامی مزگەوت بۆی هەیە وەعزو پێش نوێژو تەراویح بكات جگە لە فەرمانبەرانی مزگەوت هیچ كەسێك ناتوانێت هیچ چالاكییەك ئەنجام بدات.
7- دەركردنی رێنمایی پێویست بۆ هاووڵاتییان و چۆنیەتی رێزگرتنی حورمەت و گەورەیی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
8- بەدواداچوونی بینینی مانگ و دیاریكردنی یەكەمین و كۆتا رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەلایەنی لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف دەبێت.
9- داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن (تەلەڤزیۆن و رادیۆ) دەكەین لە مانگی رەمەزانی پیرۆز كاتی بانگی نوێژەكان پەخش بكەن.
10- ئەم رێنماییانەی سەرەوە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.

دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.