Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 20:54

هاوڵاتیه‌ک لەکاتی کارکردنیدا بە تەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا

ته‌مه‌ن 29 ساڵ
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 8 ى به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2 ى 5 ى 2019 ،  لە ناحیەی چواڕقوڕنە سەربە قەزای ڕانیە هاوڵاتیەکی تەمەن 29 ساڵ لە ڕەگەزی نێر بە ناوی (د،م،ب) پیشەی کاسب لەکاتی کارکردن لە دوکانەکەی لە ناحیەی چوارقوڕنە بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دوای ئەوەی ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر، تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.