به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌و خوێندكاره‌ی ئه‌م به‌یانییه ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه به‌هۆی جه‌ڵده‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ست داوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند: بەداخ و پەژارەیەكی زۆرمانەوە رایدەگەیەنین: كە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە (2ی ئایاری 2019)، خوێندكاری ئازیزمان (ئەحسەن مەحمود قادر)ی تەمەن 23 ساڵ، كە خوێندكاری قۆناغی پێنجەمی كۆلێژی پزیشكی گشتییە و خەڵكی قەزای سەیدسادقە، بەرلەوەی بڕواتە دەوامی ئاسایی خوێندنگەی لە تەلاری بەشەناوخۆیی (مەجید بەگ) بەهۆی جەڵدەی دڵ گیانی پاكی سپاردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ بەشەكەیان لە كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ وانەیان هەبووە، بۆیە درەنگ لەخەو هەستاون كاتێك هاوڕێكانی ژوورەكەی لەخەو هەڵدەستن دەبینن هاوژورەكەیان گیانی سپاردووە، دەستبەجێ تەندروستی و پۆلیس و ئاسایش ئاگادار دەكەنەوە.
دوای ئەوەی تیمەكانی تەندروستی و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و بەڵگەی تاوان چوونەتە ئەو ژوورەی خوێندكارەكەمانی لێماوەتەوە و تێیدا گیانی لەدەستداوە، تەرمەكەیان گواستۆتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشكی دادوەریی و دوای توێكاریكردنی بۆیان دەركەوتووە كە بەداخەوە بە جەڵتەی دڵ گیانی پاكی سپاردووە.
بەناوی زانكۆی سلێمانی و بەشە ناوخۆییەكانی كەمپی ناوشار، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان و خانەوادە بەڕێزەكەیان و هاوڕێكانی دەكەین، لەخوای گەورە داواكارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەكان
2ی ئایاری 2019
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.