سەرۆکی یەکێتی ژوورەبازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاس و پێزانین ئەرک و ماندوبوونی کارمەندانی کوردستان تیڤی بەرز نرخاند لە ڕووماڵکردنی کارو چالاکییەئابووریەکان.
لەپای ئەرک و ماندوبوونیان لەبەرامبەر ڕووماڵکردنی کارو چالاکییە ئابووریەکانی کوردستان، پەیامنێر و وێنەگرانی کوردستان تیڤی لەلایەن یەکێتی ژوورەبازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.
بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی ژوورەبازرگانییەکان لە مەراسیمێکی تایبەت لە هەولێر پەیامنێران و وێنەگران و بەشێک لە ستافی ئابووری کوردستان تیڤی خەڵات کران.
دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەبازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاس و پێزانین ئەرک و ماندوبوونی کارمەندانی کوردستان تیڤی بەرز نرخاند لە ڕووماڵکردنی کارو چالاکییەئابووریەکان باسی لەوەشکرد کە کوردستان تیڤی هەمیشە بەوپەڕی ڕاستگۆیی و متمانەوە کار و چالاکییەکانی بە بینەر و بیسەر گەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.