Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 21:50

رێباز حه‌ملان: حکومه‌تی هه‌رێم خه‌رجییه‌کانی له‌ 18 ترلیۆن دیناره‌وه‌ بۆ 14 ترلیۆن که‌مکردووه‌ته‌وه‌

له‌ میانی دیداری له‌گه‌ڵ جێگری بەرپرسی بەشی ئابووری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
رێباز حه‌ملان: حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجییه‌كانی له‌ 18 ترلیۆن دیناره‌وه‌ بۆ 14 ترلیۆن كه‌مكردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕی نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار قەرزی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و 300 ملیۆن دۆلار پاره‌ی بەڵێندەرانی ناوخۆ و بیانی و 260 ملیۆن دۆلاری قەرزی بانكە ئەهلیەكانی داوه‌ته‌وه‌. 

ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجییه‌كانی له‌ 18 ترلیۆن دیناره‌وه‌ بۆ 14 ترلیۆن دینار كه‌مكردووه‌ته‌وه‌. 

ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی دیداری له‌گه‌ڵ جێگری بەرپرسی بەشی ئابووری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دارایی فەڕەنسایه‌ كه‌ دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی كرد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.