له كاتێكدا كه سودان به قه‌یرانی قۆناغی راگواستنی ده‌سه‌ڵات تێده‌په‌ڕێت، بڕیاره عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته، به تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و دابینكردنی دارایی و پشتگیری له تیرۆریزم لێكۆڵینه‌وه و دادگایی بكرێت.
دیاره وه‌ك ئاژانسی ئیرۆنیوز بڵاویكرده‌وه فه‌رمانی ده‌ست پێكردنی لێكۆڵینه‌وه له عومه‌ر به‌شیر، له لایه‌ن ئه‌لوالید سه‌ید ئه‌حمه‌د داواكاری گشتی سودانه‌وه ده‌ركراوه و لای خۆشیه‌وه ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی سودان رۆژی پێنجشه‌ممه راستی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
تا ئیستا دادگای لاهای دوو بڕیاری بۆ ده‌ستگیركردنی عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆك كۆماری پێشووی سودان ده‌ركردووه و له هه‌ردوو كه‌یسه‌كه‌دا، ناوبراوی به تاوانباری جه‌نگی له دارفور ناساندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.